مشاهدات
ھەڤاڵ وھاوڕێی بەڕێزم دكتۆرە جوان ئیحسان
لەماوەی كاركردنتان وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەزموونێكی نایابتان پێشكەش كرد . روونە کەچ رۆڵێكی گرنگتان بینیوە لەڕاگرتنی ھاوسەنگی وچۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکان وبەرگریكردن لە مافەكانی کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان لە بەغدا .
جەنابت نموونەیەکی جوانی پەرلەمانتاری ودیپلۆماسییەتت نیشانداوە ولە هەر کوێیەک بوویت رێزی یار ونەیارت بەدەست هێناوە . دڵنیام چۆن لە رابردوودا وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی سەرکەوتوو بوویت لە داهاتووشدا هەر سەرکەوتوو دەبیت ولە ھەر پلە وپۆستێکدا بیت بۆ خزمەت وچاکەی گشتی بەکاریدەھێنیت .
لەگەڵ رێزی بێپایانم
برات
قوباد تاڵەبانی
إرسال تعليق