بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی کردنەوەی ڕێگای (هەولێرئیفراز گۆپاڵ) بڵاوکردەوە .
فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆری كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاوی كردهوه : سەرجەم شۆفێران وهاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەبەر تەواوبونی کارەکانی بیناسازی لەڕێگای (هەولێر، ئیفراز گۆپاڵ) ئهمرۆ سێشهممه 16 ى 2 ى 2021 هەروو سایدی ڕێگایەکە دەکرێتەوە بەڕووی شوفێران بۆبەکارهێنانی بەمەش ئەو ساید گۆڕینەی کە لەڕۆژانی ڕابردوو ڕێگاپێدراوبوو قەدەغە دەکرێت وسایدی چوون بۆ گۆپاڵ دەبێت سایدی چوون بێت بەتەواوی سایدی هاتنیش بۆ ناو شاری هەولێر سایدی هاتن دەبێت وبەدرێژایی ڕێگاکەش مەفرەزە وکارمەندانی هاتوچۆ بوونیان دەبێت وهەر کەسێکیش سەرپێچی بکات وبەئاراستەی پێچەوانە بڕوات سزا دەدرێت.
هاتووچۆی ههولێر راشیدهگهێنێت : کە ئەم کردنەوەی ڕێگایە بەم شێوەیە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان وڕووداوەکانی هاتوچۆیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەو ڕێگایە کەوتنەوە.
إرسال تعليق